AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٤ ٢١:٠١

عێراقچی: هەڵمەتەکانی یەمەن بۆ پاڵپشتی لە بەرخۆدان بێ‌وێنە بوون

عێراقچی: هەڵمەتەکانی یەمەن بۆ پاڵپشتی لە بەرخۆدان بێ‌وێنە بوون

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: یەمەنییەکان کارگەلێکیان لە پاڵپشتی بەرخۆدان، ئامانجی فەلەستین و حەماس ئەنجام داوە کە بێ‌وێنە بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا وتی: یەمەنییەکان زیاتر لە چاوەروانییەکان دەرکەوتن و کارگەلێکیان لە پاڵپشتی بەرخۆدان، ئامانجی فەلەستین و حەماس ئەنجام داوە کە بێ‌وێنە بوون.

ناوبراو بە ئاماژە بە داکۆکی ئێران بە هەموو هێزەوە لە بەرەی بەرخۆدان و خەڵکی یەمەن، وتیشی: خەڵکی یەمەن بە پشتبەستن بە مووشەک و جیهازاتی بەرگری خۆجێی لە دەسپێکی گەردەلوولی ئەقساوە ڕۆڵێکی تایەکاریان لە بەرگری گەلی فەلەستیندا گێڕاوە، تەنانەت کاتێک لە ژێر زەختی قورسترین بوردومانەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی-زایۆنیدا بوون، بە مووشەکە چێکراوەکانیان سەرزەوینە داگیرکراوەکانیان کردۆتە ئامانج.

News ID 53259

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha